AM:08:22:02/10/2025
548 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٥ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش دابەزی و بە ٦٢ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاری لە
نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها هێرشە
درۆنییەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا کە هەناردەکردنی
بەرهەمە نەوتییەکانی لەلایەن رووسیاوە پەکخسووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری گۆڕانکاری
لە نرخی نەوت.