سەردێڕ:

عێراق سیستمی ڤیزای ئەلیکترۆنی یەکگرتووی پەسەند کرد

PM:11:11:01/10/2025

1332 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر " سیستمی ڤیزای ئەلیکترۆنی یەکگرتوو وەک یەک پلاتفۆرم بۆ پێدانی ڤیزای چوونە ناوەوە بۆ عێراق و پێدانی بەڵگەنامەی بیمەی تەندروستی".


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە میانەی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، پەسەندکردنی سیستەمی ڤیزای ئەلیکترۆنی فیدراڵی وەک پلاتفۆرمێکی یەکگرتوو بۆ پێدانی ڤیزای چوونە ژوورەوە بۆ عێراق و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنیەکانی پەسەند کرد.

ئەو سیستمە ئامانجی دەرکردنی بەڵگەنامەی بیمەی تەندروستییە لە رێگەی کۆمپانیاکانی بیمەی مۆڵەتپێدراو لەلایەن دیوانی بیمە و گرێبەست لەگەڵ دەسەڵاتی بیمەی تەندروستی، هەروەها ئامانجی دەرکردنی هەموو بەڵگەنامە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەیە کە پەیوەندییان بە کاروباری گەشتیاران و بیانیانی نیشتەجێی عێراقەوە هەیە بە شێوەیەکی یەکگرتوو لە رێگەی کۆمپانیای جێبەجێکردنی سیستمەکەوە.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەکانی دەرەوە، ناوخۆ، کار، کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری، هەروەها کۆمسیۆنی نیشتمانی وەبەرهێنان و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی پابەند کرد، کە هیچ ڤیزایەکی هاتنە ژوورەوە نەدەن، ئەگەر بەڵگەنامەی بیمەیان لە پلاتفۆرمەکەوە وەرنەگرتبێت.













گەلەری