PM:10:37:01/10/2025
712 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆتۆمارکردنی بەڕووی سەرجەم میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کردەوە کە دەیانەوێت رووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن، هەر میدیایەکیش فۆرم پڕنەکاتەوە ناتوانێت رووماڵ بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆ، عەرەبی و نێودەوڵەتی لەڕێگەی فۆرمێکەوە دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن، ئەوەش رێگەیان پێدەدات بچنە هەموو بنکەکانی دەنگدان کە کۆمسیۆن بۆ میدیاکانی دیاریی کردووە، لەوانەش بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، نوێنەرانی دەزگاکانی راگەیاندن پێویستە پابەندی رێنماییەکانی
کۆمیسیۆن بن و لەکاتی چوونیان بۆ بنکەکانی دەنگدان خۆیان بناسێنن و ناسنامەکانیان
نیشانی کارمەندانی کۆمسیۆن بدەن، ناشبێت لەناو وێستگەی دەنگدان چاوپێککەوتن لەگەڵ
دەنگدەران بکەن، هەروەها نابێت زانیاریی لە سەرچاوەی نافەرمییەوە بڵاوبکەنەوە.
باس
لەوەشکراوە، تۆمارکردنی میدیاکانیش بۆ رووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تا ٢٤
کاتژمێر بەر لە دەنگدانی تایبەت بەردەوام دەبێت.