AM:11:05:21/09/2025
520 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، هەرێم و بەغدا سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رێککەوتنیان کردووە، ماوەتەوە سەر حکومەتی عێراق جێبەجێیبکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە ئێستادا هیچ پابه‌ندییه‌ك نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی عێراق پابه‌ندییه یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنەی له چه‌ند رۆژی رابردوو جێبه‌جێبكات و مووچه ره‌وانه بكات.
جەختیشیکردەوە، رێككه‌وتنی نه‌وتی و نانه‌وتی و خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێم كراوه، ماوەتەوە سەر حکومەتی
عێراق جێبەجێیبکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە
کەمتر لە سێ ساڵی رابردوودا حکومەتە ماوەبەسەرچووەکەی پارتی و یەکێتی پێنج جار لەگەڵ بەغدا رێکەوتنی کردووە و هیچیانی جێبەجێ نەکردووە و
ئێستاش بەهۆی پابەندنەبوونی ریکەوتنەکانەوە، چارەنووسی مووچەی حەوت و هەشتی مووچەخۆرانی
هەرێم نادیارە.