سەردێڕ:

نرخی زێڕ؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:42:21/09/2025

6752 جار خوێندراوەتەوە

دوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا و نزمبوونەوەی بەهاکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە جێگیرە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٧٤٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٦٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەدوای ئەوەدێت، چەند رۆژی رابردوو لە دوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا و قسەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، نرخی زێڕ رووبەڕووی ناجێگیرییەکی تووند بووەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٣٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٤٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٧٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٤٩ هەزار دینارە













گەلەری