AM:10:45:21/09/2025
484 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز، لە کەرکوک ژنێك دوای ئەوەی مێردەکەی سووراوی لێوەکەی شکاندووە, سکاڵایەکی یاسایی لەسەر تۆمار کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز بڵاویکردەوە، لە کەرکوک ناکۆکی و دەمەقاڵێ لەنێوان ژنێک و هاوسەرەکەی روویداوە و دواتر هاوسەرەکەی سووراوی لێوەکەی شکاندووە، هەر بۆیە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکردووە و داوای دەستگیرکردنی کردووە.
وتیشی، ئەم دۆسیەیە
بووەتە هۆی مشتومڕ و جێگەی سەرسوڕمانی خەڵكی، چونکە رووداوێکی توندوتیژی خێزانی
لەگەڵ ناکۆکییەکی بچووکی خێزانیی تێکەڵکراوە کە دواتر پەرەی سەندووە و بووەتە بە
داوای یاسایی فەرمی.