سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: سوپاسی مامۆستایان دەکەم

AM:10:13:21/09/2025

268 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتى ماوەبەسەرچوو لە وتارێکیدا بە بۆنەى دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، لەبری بەڵێندان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی مامۆستایان و گرفتەکانی دیکەى پەروەردە، وتی، سوپاسی مامۆستایان دەكات بەردەوامیان بە پرۆسەی خوێندن داوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى ماوەبەسەرچوو لە وتارێکیدا بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی تازەی خوێندن ئاماژەی بەوەکرد، هیوادارە قەیرانەکان لەم نزیکانە بەرەو کۆتایی بچن.

جێی ئاماژەپێدانە، هیچ بەڵێنێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەى مامۆستایان نەدا و وتی، سوپاسی مامۆستایان دەكات بەردەوامیان بە پرۆسەی خوێندن داوە.

ئەم قسانەی مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە، بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەو رێککەوتنانەی کە خۆی لەگەڵ بەغدا واژۆی کردووە، چارەنووسی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم نادیارە و مامۆستایانی ناڕازیش لەم بارەیەوە هەڕەشەی بایکۆتی دەوام دەکەن و دەڵێن " دەوامی بەخۆڕایی و زۆرەملێ رەت دەکەینەوە".













گەلەری

‌بەپەلە