ترشی فۆلیک ڤیتامین B9
- یارمەتی لەش دەدات خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرهەم بهێنێت.
-سەرچاوەی خۆراک: سەوزەی گەڵا تۆخەکان (وەک سپێناخ)، لە خواردنەکانی تریش وەک فاسۆلیا، فستق، جگەر، و خواردنە دەریاییەکان.
ئاسن:
- پێکهاتەیەکی سەرەکی دروستبوونی هیمۆگلۆبین.
-سەرچاوەی خۆراک: گۆشتی سوور، خواردنە دەریاییەکان، سەوزە، و فاسۆلیا.
ڤیتامین B12:
- یارمەتی لەش دەدات خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرهەم بهێنێت.
-سەرچاوەی خۆراک: گۆشتی مانگا، مریشک، ماسی، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، و هێلکە.
ڤیتامین A
- یارمەتی لەش دەدات خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرهەم بهێنێت.
-سەرچاوەی خۆراک: گێزەر، پەتاتە، ماسی، جگەر، سەوزە.
ڤیتامین سی:
-یارمەتی هەڵمژینی ئاسن دەدات، کە پێویستە بۆ دروستبوونی هیمۆگلۆبین.
-سەرچاوەی خۆراک: تەماتە، لیمۆ پرتەقاڵ، شووتی، برۆکلی.
ڤیتامینE
-یارمەتی پاراستنی خڕۆکە سورەکانی خوێن دەدات.
-سەرچاوەی خۆراک: بادەم، ئەڤۆگادۆ، بیبەری شیرین.