سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:16:21/09/2025

308 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نرخی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە جێگیری مایەوە و بە ٦٢ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا، نرخی نەوت گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی کە هۆکارێکی سەرەکی بەهۆی نزمبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکییەوە بوو، ئەمەش وایکرد کە نەوت لە بەرامبەر دراوەکانی تر هەرزانتر بێت.













گەلەری

‌بەپەلە