سەردێڕ:

راوێژکاری دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو: هەرێم پابەندە بە رێکەوتنەکانەوە

PM:02:21:06/09/2025

1512 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا هەرێم نەوت و داهاتی ناوخۆی رادەست نەکردووە، راوێژکاری دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، هەرێم پابەندییە دەستووری و یاساییەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە.


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، هاوڕێ كەمال، راوێژكار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت،" هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندییە دەستووری و یاساییەکانی خۆیان بەرامبەر بەغدا بۆ پرسە داراییەکان جێبەجێ کردووە".

باسی لەوەشکرد، ئەوەی ماوەتەوە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، كە پێویستە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە بدرێت.

ئەو راوێژکارەی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی، "ئەوەی كابینەی نۆیەم دەیكات بۆ پێداگیری لە جێبەجێكردنی دەستوور، بۆ زامنكردنی مافەكانی فەرمانبەران و مووچەخۆران و خانەنشینانە".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆچاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، داوای سەدا ٥٠ـی داهاتی ناوخۆی هەرێمیان کردووە بەڵام تا ئێستا هەرێم پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکان و بەجۆرێک تا ئێستا یەک بەرمیل نەوتی رادەست نەکردووە هاوکات، داهاتى ناوخۆی مانگەکانی حەوت و هەشتی نەداوە بە بەغدا و چارەنوسی مووچەی مانگەکانی داهاتوو بەندە بە پابەند بوونی هەرێمەوە.













گەلەری