سەردێڕ:

سودانی: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەین

PM:01:33:06/09/2025

668 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، یەدەگی نەوتی عێراق دەگاتە ١٥٠ ملیار بەرمیل و بەردەوام ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەن، پێشبینیش دەکات هەناردەى نەوتى عێراق تا ١٢٠ ساڵى دیکەش بەردەوام بێت.


ئەمڕۆ شەممە ٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆڕبەندنی نێودەوڵەتیی وزە لە بەغدا وتی، بۆ کاراکردنەوەی هێڵى عێراق – سووریا بۆ پرسی هەناردەکردنەوەى نەوت گفتوگۆیان کردووە، وتیشی، بەگوێرەى پێشبینییەکان هەناردەى نەوتى عێراق تا ١٢٠ ساڵى دیکەش بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەشکرد، یەدەگی نەوتی عێراق دەگاتە ١٥٠ ملیار بەرمیل و بەردەوام ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەن، هەروەها دەرگای وڵاتەکە بەرەورووی ئەو کۆمپانیا نەوتییانە کراوەیە کە خواستی وەبەرهێنانیان هەیە لە کەرتی وزەی عێراقدا.













گەلەری