PM:01:28:22/08/2025
21268 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای شەڕ و بارگرژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێم لەم بارەیەوە دەڵیت، پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه.
ئەمڕۆ هەینی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥، سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێم بڵاویکردەوە، " دوابەدوای رووداوه نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆى سلێمانى كه به‌داخه‌وه ژماره‌يه‌ك قوربانیى لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كه‌ينه‌وه".
وتیشی، پێویستە
سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وە.
دەشڵێت، "
سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین،
هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين".
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لە درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، دانیشتوانی شاری
سلێمانی، بە دەنگی شەڕەتەقە و رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی و
هێزەکانی لاهور جەنگی بەخەبەرهاتن، دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر شەڕ و کوژرانی سێ کەس
و برینداربوونی ١٥ کەسی دیکە، لاهور جەنگی و دوو برای و فەرماندەی هێزەکەشی
دەستگیرکران.