موکەڕەم تاڵەبانی، سیاسەتمەداری کورد لە تەمەنی ١٠٢ ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، موکەڕەم تاڵەبانی، سیاسەتمەداری کورد، لە تەمەنی ١٠٢ ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد. بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی ببرێتەوە شاری کەرکوک و لەوێ بە خاک بسپێردرێت.
موکەڕەم تاڵەبانی لە ساڵی ١٩٢٣ لە گەڕەکی (بەرتەکیە)ی شاری کەرکوک لەدایک بووە.
موکەڕەم تاڵەبانی لە ساڵی ١٩٥٨ کراوە بە بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەخانەی ئینحیساری
توتن و پاشتر کە وەزارەتی کشتوکاڵ دامەزراوە، بوە بە پشکنێری گشتی و دواتر بووەتە راوێژکار،
لە کودەتاکەی ساڵی ١٩٦٣ بەعسییەکاندا گیراوە و دادگای کودەتاچییەکان حوکمی سێ ساڵ
و شهش مانگ زیندانی داوە و ساڵی ١٩٦٥ ئازادکراوە.
هەروەها، ناوبراو ساڵی ١٩٧٣ گەواھینامەی دکتۆرای لەسەر (چاککردنی کشتوکاڵ و
گەشەکردنی کۆمەڵایەتی لە دێھاتی عیراقدا) وەرگرتووە. ساڵی ١٩٧٥ دووەم گەواھینامەی
ناوکی لەسەر (دوفاقیی موڵکداری لە میزۆپۆتامیادا) بەدەستھێناوە و دواتر به بە وەزیری
ئاودێری دامەزراوە و ١٩٧٧ گواستراوەتەوە بۆ
وەزارەتی گواستنەوە.
موکەڕەم تاڵەبانی لە ساڵی ١٩٨٦ لە ئەنجامی گفتوگۆیەکیەوە لەگەڵ سەدام حسێنی
سەرۆك کۆماری ئەوکاتی عێراق، داوای لێ کراوە ناوبژیی نێوان شۆڕشی کورد و حکومەت
بکات و ئەو کارەی تا ساڵی ٢٠٢٣ درێژەی کێشاوە.