سەردێڕ:

بازاڕى قەیسەری هەولێر کۆنترین بازاڕی کوردستانە؛ چەند جار ئاگر لەو بازاڕە کەوتووەتەوە؟

PM:10:51:08/05/2024

2024 جار خوێندراوەتەوە

بازاڕى قەیسەری هەولێر کۆنترین بازاری کوردستانە کە مێژوەکەی بۆ دوو سەدە لەمەوبەر دەگەرێتەوە، بیرۆکەی دامەزراندنیان لە شامەوە هێناوە بۆ هەولێر بە خشت و مەڕمەڕی تایبەت دروستکراوە، پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨دا ئاگر لەبازاڕەکە کەوتەوە و کاسبکارانی بازاڕەکە داوایان کرد لە رێگەی پێداویستییە سەردەمییەکانی ئاگرکوژێنەوە بپارێزرێت، بەڵام بۆیان دابین نەکرا، تاوەکو جارێکی دیکە لە چەند رۆژی رابردوودا دووبارە ئاگر لە بازاڕەکە کەوتەوە.


بازاڕى قەیسەری هەولێر لە دوای قەڵای هەولێر کۆنترین بازاڕە و مێژووەکەی بۆ دوو سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بازاڕەکە لەسەر رووبەری ٢٠ دۆنم زەوی دروستکراوە.

لە ساڵی ٢٠١٨دا ئاگرێک بازاڕی قەیسەری کەوتەوە و کاسبکارانی بازاڕەکە هەر لەو ساڵەدا داوایان کرد بازاڕەکە بە دابینکردنی پێداویستییە سەردەمییەکانی ئاگرکوژێنەوە بپارێزرێت، بەڵام بۆیان دابین نەکراوە.

لەدواى ئاگرەکەى چەن رۆژى رابردووش بەشێک لە دوکاندارەکان پلان دادەنێن بۆ دەستپێکردن و نۆژەنکردنەوەی دوکانە داڕماو و سوتاوەکانیان.

کاسبکارانی بازاڕەکە بە ئێن ئاڕ تییان وت، چاوەڕوانی هیچ قەرەبوویەک ناکەن چونکە پێشتر چەن بازاڕێک سوتان جگە لە بەڵێنی زارەکی هیچ قەرەبوویەک نەکران.

لەماوەی دوو مانگدا پێنج ئاگری گەورە لە بازاڕەکانی هەولێر کەوتوونەتەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان رانەگەینراوە و ئەوەش گومانی لای دوکاندارەکان دروست کردووە.













گەلەری