سەردێڕ:

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی؛ کۆمسیۆنی عێراق رێکارەکانی هەڵبژاردنی راگرت

PM:12:00:08/05/2024

5124 جار خوێندراوەتەوە

‎وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەرجەم رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان راگرت. وتیشی، "راگرتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن تا کاتی یەکلایی بوونەوەی سکاڵاکەیە و کاتییە".


‎ئەمڕۆ چوار شەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پاش ئەوەی رۆژی سێشەممە دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم رێکارە تەکنیکی و داراییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ کۆمسیۆن بڕیاریدا رێکارەکان رابگرێت تاوەکو ئەوکاتەی سکاڵاکە یەکلا دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە راگرتنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت لە دەستەی دادوەری تانەی لێبدرێت و بۆماوەیەکی کاتیی دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پارتی و یەکێتی بەهۆی ترسیان لە تۆڵەی خەڵک هەموو رێگایەکیان تاقیکردەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بۆ جاری چوارەم، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە لایەنە عێراقییەکان کردووە رازی بن بە داوەکەیان و هاوکات ١١ کورسی کۆتاکانیش بگەڕێنرێتەوە، بەڵام تا ئێستا لایەنە عێراقییەکان بەو داوایە رازی نەبوون.













گەلەری