سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دواى هەشت ساڵ بەنداوى دەربەندیخان سەرڕێژ بوو

AM:10:19:08/05/2024

3272 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند، دوای هەشت ساڵ بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بوو.


سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بەنداوەکە لە دوای هەشت ساڵ سەرڕێژ بوو و لە ئێستادا سێ ملیار مەترسێجا ئاوی تێدایە.

بەنداوى دەربەندیخان لەسەر رووبارى سیروان دروستکراوە و ساڵى ١٩٦١ دەستکراوە بە کۆکردنەوەى ئاو تێیدا و دەتوانێت زیاتر لە سێ ملیار مەترى سێجا ئاوى تێدا کۆبکرێتەوە.

بەنداوی دەربەندیخان بەنداوێکی گڵ و بەردینە، کرۆکی قوڕە و شانەکانی پڕکراوەی بەردە، بەرزییەکەی ١٢٨ مەترە و پانییەکەی لە بنەوە ٥٠٠ مەترە، هەروەها لە سەرەوە ١٧ مەترە، درێژییەکەی بە کەناڵە زیاداوەکانیشەوە ٥٣٥ مەترە.

بەنداوەکە توانای گلدانەوەی سێ میلیار مەترسێجا ئاوی هەیە، بەرزترین ئاستی کارپێکردنی لەڕووی دەریاوە ٤٨٥ مەترە، بەنداوەکە سێ یەکەی کارۆئاوی بەکارھێنانی کارەبایی لەسەرەو توانای ھەریەکەیان ٨٣ مێگاواتە لە کاتژمێرێکدا، بەڵام یەکێک لە یەکەکان لە ئێستادا لەکارکەوتووە.

لە بەرزترین ئاستی بەنداوەکەدا، سێ دەرچەی ئاودێری لەسەرە ھەریەکەیان ١٧٥ مەترسێجا لە چرکەیەکدا)ئاوی پێدا تێپەڕدەبێت، کە لەکاتی پێویستدا ئاو بۆ خوارووی بەنداو بەردەدرێتەوە، هەروەها سێ کەناڵی زیاد ئاوی (سپیڵ وەی) ھەیە کە لەوەرزی لافاودا توانای تێپەڕاندنی (١٩٠٠مەترسێجایە لە چرکەیەکدا)، بۆ ھەریەکەیەکیان کە لەوەرزی لافاودا بۆ کردنەدەرەوەی ئاوی زیادە بەکار دەھێنرێت.













گەلەری