سەردێڕ:

بەهۆى رێگرى لە هاتوچۆکردنیان بە تونێلى پیرمامدا شۆفێران رێگاى هامڵتۆنیان داخست

AM:10:09:08/05/2024

1696 جار خوێندراوەتەوە

دواى ئەوەى رێگریان لێکرا لە تونێلى پیرمامەوە هاتوچۆ بکەن، شۆفێرانى بارهەڵگر و تەنکەر رێگاى هامڵتۆنیان داخست.


پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە سۆران باسی لەوەکرد، رێگرى لەو شۆفێرانە کراوە بە تونێلى پیرمامدا هاتوچۆ بکەن و ئەو شۆفێرانەش گردبوونەتەوە و رێگاى سەرەکى شەقڵاوە - هەریریان لە نزیک باسرمە داخستووە، کە بە رێگارى هامڵتۆن ناسراوە.

شۆفێران دەڵێن، تاوەکو رێگەى هاتوچۆیان پێنەدرێت بە تونێلى پیرمامدا هاتوچۆ بکەن ئەوانیش رێگاکە ناکەنەوە.

رێکاى هامڵتۆن رێگاى سەرەکى مەرزى حاجى ئۆمەرانە و مەرزەکە بە رێگاى هەولێر و شارى هەولێرەوە دەبەستێتەوە. 













گەلەری