سەردێڕ:

بۆچی زۆرێک لە نەخۆشییەکان لە وەرزی بەهاردا خراپتر دەبن؟

PM:10:35:07/05/2024

1936 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر گالینا شاخۆڤا ئاماژە بەوە دەکات کە هۆکارەکانی توندبوونی زۆرێک لە نەخۆشییەکان لە وەرزی بەهاردا ئەو گۆڕانکارییانەن کە لە ژینگەدا روودەدەن و لاوازبوونی بەرگری جەستەشە لە دوای زستان.


ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "پراڤدارو" وتی "زۆرێک لە نەخۆشییەکان لە وەرزی بەهاردا خراپتر دەبن بەهۆی گۆڕانکاری لە ژینگە و لاوازی بەرگری جەستە لە دوای زستان، باوترین نەخۆشییەکان لە وەرزی بەهاردا بریتین لە ئەنفلۆنزا، هەڵامەت، هەستیاری و لاوازی، بۆیە مرۆڤ دەبێت خۆی بۆ ئەگەری توندبوونەوەی نەخۆشییەکە ئامادە بکات و سیستەمی بەرگری بەهێز بکات."

بە وتەی ئەو، دەتوانرێت سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز بکرێت بە پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست و ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی و شێدارکردنەوە و هەواگۆڕکێی شوێنەکە و گرنگیدان بە پاکوخاوێنی تاکەکەسی.

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر کەسێک تووشی هەندێک نەخۆشی بوو یان مەیلی تووشبوون بەو نەخۆشییەی هەبوو، ئەوا رێکاری زیادە هەیە بۆ رێگریکردن لێیان کە دەبێت پەیڕەوی لێبکات.

دەشڵێت "لە هەندێک حاڵەتدا وا باشە لە بەرکەوتن لەگەڵ ماددە هەستیارییەکان واتە تۆز، گەردیلە یان چەوری ئاژەڵان دوور بکەویتەوە، دەبێت لە کاتی بەربڵاوی ئەنفلۆنزا و هەڵامەتدا دووربکەوینەوە لە بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی نەخۆش و پاراستنی پاک و خاوێنی تەواو، لەوانەش بەکارهێنانی کلێنسی تەڕ لە کاتی پژمیندا."













گەلەری