پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاخۆ ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی زاخۆ و بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکان، دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون و بازرگانەکەش بە برینداری دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەسگیرکردنی بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکان لە زاخۆ رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەو بازرگانە و هێزە ئەمنییەکانی زاخۆ روویدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە و تەقەکردن دوو ئەندامی
هێزەئەمنییەکانی زاخۆ لەلایەن بازرگانەکەوە بریندار کران.
ئەوەشی خستە روو، لەدوای رووبەڕووبوونەوەکان بازرگانەکە بە برینداری
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.
باسی لەوەش کرد، بەپێی زانیارییەکان ئەو بازرگانە کەسێکی دەست رۆیشتووی
دەڤەری بادینانە و چەندین جار رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە.
وەحید سندی- زاخۆ