توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری "British Journal of Nutrition"ی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کەمی ئاسنیان هەیە زیاتر ئارەزووی گۆشت دەکەن، بۆیە ئەگەر زۆر ئارەزووی گۆشتت کرد ئەوا بەهۆی کەمی مادەی ئاسنەوەیە، بۆیە پێویستە خۆراکی دەوڵەمەند بە ئاسن زیاد بکەیت بۆ خۆراکەکەت، وەک سەوزە و گەنمەشامی، یان تەواوکەری ئاسن بخۆ ئەگەر پێویست بوو.
هەروەها کەمی ئاستی زینک یان کەمی لە گروپی بی ڤیتامینەکان بەهەمان شێوە رەنگە هۆکار بێت بۆ ئەوەی زیاتر ئارەزووی خواردی گۆشت بکەیت، ئەمەش وەک هەوڵێک وایە کە جەستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بڕە پرۆتینەی پێویستی پێیەتی داوای دەکات.
جێگەی باسە رەنگە زۆر خواردنی گۆشت لە بەشێکی کلتووری کۆمەڵگەکان باو بێت، بە سەرچاوەی سەرەکی بزانن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئالوودەبوون بە جۆرێکی دیاریکراو لە خواردن، یان لە حاڵەتی دووگیانیدا کە هەندێک لە خانمەکان لەوانە زۆر ئارەزووی خواردنی گۆشت بکەن.