سەردێڕ:

دادگای فیدراڵی لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانەوە بڕیارێکی دا

PM:05:08:07/05/2024

2860 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.


ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی دووی بڕیاری پەرلەمانی عێراق کە لە دانیشتنی خولی دووەمی رۆژی ٢٧ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا درا.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بوو بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق تا ئەو کاتەی ئەو کەیسانەی لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا هەڵپەسێردراون یەکلایی دەکرێنەوە.

ئەوەشتی خستە روو، ئەمڕۆ بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی پەرلەمان سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.

هاوکات، هاوپەیمانی سێ قۆڵی سوونە داوایان لە پەرلەمانی عێراق کردووە پەلە بکات لە ئەنجامدانی دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان و لەژێر هیچ بارودۆخێکدا ئەو دانیشتنە دوانەخرێت.

رۆژی ١٤ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.













گەلەری