سەردێڕ:

راوێژکارێکی سەرۆکایەتی پەرلەمان: لە مانگێکدا هەمواری یاسای بودجەی عێراق پەسەند دەکرێت

PM:04:13:07/05/2024

1212 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی یەک مانگدا هەمواری یاسای بودجەی عێراق لە پەرلەماندا پەسەند دەکەن و بۆ ئەو مەبەستە پشووی یاسادانانی پەرلەمان دوا دەخەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، سەڵاح بوشی راوێژکاری سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەیانەوێت رێکاری دەستووری هەبێت و عێراق لە هەوڵی ئەوە دایە لە رەگەوە کێشەکانی لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکات.

باسی لەوەش کرد، جێبەجێکردنی یاساکانی کە دەردەچێت ئەگەر لەلایەن دادگای فیدراڵی یان دەسەڵاتی جێبەجێکارەوە، بێت ئەوا ئەرکێکە پێویستە هەموو لایەک پێوەی پابەند ببن.

سەڵاح بوشی ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی عێراق هەوڵی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان دەدات لەنێوان خۆی و هەرێمدا و هەرێمیش بەشێکە لە عێراق و پێویستە لێکتێگەیشتن هەبێت لەنێوانیاندا.

راشیگەیاند، حکومەتی عێراق نایەوێت هەرێم بە هیچ شتێکەوە وابەستە بکات و دەیەوێت کێشەکان لە رەگەوە چارەسەر ببن، بۆ ئەوەی ئەگەر لە داهاتوودا کە حکومەت گۆڕا ئەو گرفتانە دووبارە نەبنەوە .

وتیشی، پشووی یاسادانانی پەرلەمان لە ٩ی ٥ دەستپێدەکات، بەڵام یەک مانگ پشووەکە دوادەخرێت بۆئەوەی بخرێتە ٩ی مانگی ٦ و هەمواری بودجە پەسەند بکرێت.













گەلەری