سەردێڕ:

کەلار؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:03:26:07/05/2024

1904 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەناو شاری کەلار، کەسێک گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل و پاسکیلسوارێک لە نزیک قایمقامیەتی کەلار، کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەش کراوە، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پیکئەپ و نیسان سەنی و پاسکیلسوارێکدا روویداوە، بەهۆی رووداوەکەوە پاسکیلسوارەکە بریندار بووە.

ئەوەش خراوەتە روو، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کراوە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

باس لەوەش کراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە.

بڕیار جاف – کەلار













گەلەری