سەردێڕ:

کۆمسیۆنی عێراق: بەردەوامین لە رێکارەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی کوردستان

PM:02:04:07/05/2024

1224 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەردەوامن لە رێکارەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێکارەکانیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەردەوامە و بەردەوامن لە پێدانەوەی کارتی بایۆمێتری دەنگدان بە هاوڵاتییان.

باسی لەوەش کرد، چوار جۆریان لە نموونەی کاغەزی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت چاپ کردووە.

بەگوێرەی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێم، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە لە وادەی خۆیدا دوپات دەکەنەوە.

بەهۆی ترسیان لە تۆڵەی خەڵک و شکستیان لە هەڵبژاردندا، پارتی و یەکێتی سەرەڕای هۆشداریییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام لە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندان.














گەلەری