سەردێڕ:

دژی وەرنەگرتنی گەنمەکانیان؛ بەشێک لە جوتیارانی مەخمور گردبوونەوە

AM:11:51:07/05/2024

1016 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ جوتیارانی مەخمور لە بەردەم سایلۆی مەخموردا لە شاری هەولێر دژی وەرنەگرتنی تەواوی گەنمەکانیان گردبوونەوە.


ئەو جوتیارانە بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوە کرد، تا ئێستا بە تەواوی سایلۆکە لە گەنم بەتاڵ نەکراوە و هێشتا بەشێک گەنمی ساڵی رابردووی تێدا ماوە و ئەوەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی ئەمساڵ تەواوی گەنمەکانیان لێ وەرنەگیرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکارێکی دیکەی ئەوەی سایلۆی هەولێر هێشتا گەنمی تێدا ماوە، وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ناوچەکانی دیکەیە جگە لە جوتیارانی مەخمور.

ئەوەشیان خستە روو، لە ساڵی رابردووشدا بەهۆی ئەوەی بەشێک لە جوتیارانی مەخمور گەنمەکانیان لێ وەرنەگیراوە ناچار بوون روو بکەنە سایلۆی ناوچەکانی دیکە تاوەکو بەرهەمی گەنمەکانیان ساغ بکەنەوە و زەرەرمەند نەبن.

راشیانگەیاند، داوا لە هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق دەکەن وەڵامیان بدەنەوە و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان.













گەلەری