کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، بە گشتی ئەمڕۆ تاوەباران و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێـت، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت و لێزمەباران دەستپێدەکات و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هەندێک کاتدا بارانبارین و هەورەبروسکە
سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەگرێتەوە، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ
تاوەکو ئێوارە لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجەش تاوەباران
و هەورەبروسکە دەبێت.
باسی لەوەش کردووە، لە شەودا ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکان
بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.
ئەوەشی خستووەتە روو، سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور
دەبێت ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچەی جیاواز هەیە و بڕی دابارین لەسەر ناوچە
شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما ١ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢١
سلێمانی : ٢٠
دهۆک : ٢١
کەرکوک : ٢٥
هەڵەبجە : ٢٢
زاخۆ : ٢٠
سۆران : ١٤
حاجی ئۆمەران : ١٠
گەرمیان : ٢٩