سەردێڕ:

ئەنجومەنى راژەى فیدراڵی: وردبینیمان بۆ ١٠ هەزار فۆرمی دامەزراندن کردووە

AM:09:03:07/05/2024

1212 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی راژەى فیدڕاڵی رایگەیاند، زیاتر لە ١٠ هەزار فۆرمی دامەزراندن وردبینی بۆ کراوە و پڕۆسەى دامەزراندنەکە بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕ دەبێت.


عەلا فەهد بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجومەنی راژەى فیدراڵی رایگەیاند، لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەند وردبینی بۆ ١٠ هەزار فۆڕمی دامەزراندن کراوە.

باسى لەوەش کردووە، لە دوای کاتی دەوامی ئاساییش بەردەوامی بە پڕۆسەی وردبینی دەدەن هەتاکو سەرجەم فۆڕمەکان تەواو دەکەن.

ئەوەشی خستە روو، کارەکان بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت و لە ڕێگەی دابەشکردنیان بۆ وەزارەتەکان و ناردنی سەرجەم فۆڕمەکان بۆ لایەنە ئەمنییەکان بە مەبەستی پشکنینی پێشینەی ئەو هاوڵاتییانە، و دواتر کاندیدە سەرکەوتووەکان لەو وەزارەتانەى بۆیان داندراوە دایان دەمەزرێنن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٩ـی نیسان سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی رایگەیاند، دەست بە پرۆسەی وردبینی فۆڕمی دامەزراندن دەکەن.













گەلەری