سەردێڕ:

عێراق هاوردەکردنی شەش بەروبوومی کشتوکاڵی رادەگرێت

PM:11:33:06/05/2024

2288 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ناوخۆوە، بڕیاریانداوە هاوردەکردنی پەتاتە بۆ ماوەی ساڵێک رابگرن لەگەڵ راگرتنی هاوردەکردنی خەیار و تەماتە و پیاز و کولەکە و شوتی و کاڵەک بۆ ماوەی وەرزی ئێستا.


ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لە پێناو پاڵپشتیکردنی جوتیاران و زۆربوونی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاریاندا بە راگرتنی هاوردەکردنی شەش بەروبووم.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی پەتاتە بڕیاریاندا بۆ ماوەی یەک ساڵ هاوردەکردنی پەتاتە لە وڵاتانەوە بە هەموو شێوەیەک رابگرن.

ئەوەشی خستە روو، جگە لە راگرتنی هاردەکردنی پەتاتە، ڕیاریانداوە بە راگرتنی هاوردەکردنی خەیار و تەماتە و پیاز و کولەکە و شوتی و کاڵەک بۆ ماوەی وەرزی ئێستا بەهۆی زۆربوونی ئەو بەرووبوومانە لە ناوخۆدا.













گەلەری