PM:10:58:06/05/2024
2464 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردەی راگرتنی بارهەڵگر لە کۆڵان و شەقامەکان چەند شوێنێکی تایبەتیان بۆ ئەو بارهەڵگرانە دیاری کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، بڕیاریاندا بە کۆتایی هێنان بە دیاردەی وەستانی بارهەڵگر لە کۆڵان و شەقامەکاندا و دیاریکردنی چەند شوێنێکی تایبەتی وەک گەراج بۆیان.
ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێران جگە لە
ئەو شوێنانەی بۆیان دیاری کراوە لە هەر شوێنێکی دیکە هەر بارهەڵگرێک رابگیرێت و
پارک بکرێت سزای دارایی دەدرێت.
ئەوەشی خستە روو، لە ئەگەری بەردەوامبوونی
راگرتنی بارهەڵگر لەو شوێنانەی رێگەپێدراو نین دەست بەسەر بارهەڵگرەکەدا دەگیرێت و
شۆفێرەکەش رەوانەی دادگا دەکرێت.