سەردێڕ:

بۆ ئەمساڵ لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێری رووبەری چێندراوی گەنم دەکرێت

PM:08:55:06/05/2024

984 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێری رووبەڕی چێندراوی گەنم لە تەواوی پارێزگای سلێمانی دەکرێت. دەشڵێت، " بڕی ١٢ هەزار دۆنم زەوی چێندراو بە گەنم کەمکراوەتەوە".


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم بە پشت بەستن بە وێنەی مانگە دەستکردەکان چاودێری رووبەڕی چێندراوی گەنمی جوتیاران دەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، تەنها بڕی گەنمی ئەو رووبەرە وەردەگیرێت کە لەڕێگەی مانگە دەستکردەکەوە دیاری دەکرێت، واتە ئەگەر هەر بڕە دۆنمێک لە وێنەی مانگە دەستکردەکە دیاری نەکرابێت بە زیادە هەژمار دەکرێت و گەنمەکەی وەر ناگیرێت.

باس لەوەش کراوە، بەپێی وێنەی مانگە دەستکردەکە بڕی ١٢ هەزار دۆنم لە رووبەری چێندراوی گەنمی جوتیاران لە سنووری سلێمانی کەمکراوەتەوە بەهۆی ئەوەی لە مانگە دەستکردەکەدا دیاری نەکراوە و رێژەکەش بەسەر سەرجەم جوتیارانی ئەو سنوورەدا دابەش کراوە.













گەلەری