سەردێڕ:

بەهۆی هەورەبروسکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:07:38:06/05/2024

1940 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی ناوچەی تازە لە کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی هەورەبروسکەوە شوانکارێک گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی ناوچەی تازە لە کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، لە سنوری گوندی عەبادە کەسێک بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسە تەمەنی ٣١ ساڵ بووە و پیشەی شوانی بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران و هەندێک جار بۆ تاوەباران و هەورەبروسکەی ناوبەناو دەگۆڕێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەی سێشەممە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانى زوودا تاوەبارانی مامناوەند و هەورەتریشقە لە سنوورى باشووری پارێزگاى دهۆک و سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستپێدەکات و پاشان کاریگەری بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێتەوە، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت.

سۆران محەمەد- کەرکوک 












گەلەری