سەردێڕ:

لە مانگی رابردوودا؛ زیاتر لە ٨٠٠ منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون

PM:06:34:06/05/2024

868 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاریی سلێمانی ٨٥٧ منداڵ لەدایکبوون و لەو ژمارەیەش ٤٤٦ منداڵیان رەگەزی مێ بوون و ٤١١ منداڵیش رەگەزی نێر بوون.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییان لە ماوەی مانگی رابردوودا دوو هەزار و ٢٧٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركارییان کردووە و لەو ژمارەیەش هەزار و ٤٩٧ نەخۆشیان داخڵ کراون و چارەسەریان بۆ کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ٨٥٧ منداڵ لەدایکبوون و لەو ژمارەیەش ٤٤٦ منداڵیان رەگەزی مێ بوون و ٤١١ منداڵیش رەگەزی نێر بوون.

ئەوەشی خستە روو، هەر لەماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ١٩٠ منداڵ لەبەشی نەبەکام داخڵ کراون، هەروەها ١٣ حاڵەتی لەدایکبوونی دوانە تۆمار کراوە لەگەڵ دوو حاڵەتی لەدایکبوونی سیانە و ١٣١ حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ.













گەلەری