PM:05:53:06/05/2024
13404 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی نوسراوێک کە دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر سکاڵایەکی پێشکەش بە دادگای فیدراڵیی عێراق کردووە و تیایدا داوای راگرتنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم سکاڵایەکی ئاڕاستەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کردووە و تیایدا داوا دەکات رێکارەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رابگیرێت.
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکەی
دادگەی فیدراڵی کە هەرێمی بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەش کردووە و ژمارەی کورسییەکانی
پەرلەمانی بۆ ١٠٠ کورسی کەم کردووەتەوە نادەستوورییە و مافی کۆتاکان پێشێل کراوە.
تۆمارکردنی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی لە کاتێکدایە، پێشتر مەسرور بەرزانی و پارتی دادگاکەیان بە دادگایەکی نادەستووری و
هاوشێوەی دادگاکانی رژێمی پێشوو ناوزەند دەکرد.
نوسراوەکە: