سەردێڕ:

سبەی هەشت مانگ بەسەر جەنگی غەززەدا تێدەپەڕێت؛ دوایین ئامارەکان چین؟

PM:05:22:06/05/2024

852 جار خوێندراوەتەوە

سبەی هەشت مانگ بەسەر جەنگی غەززەدا تێدەپەڕێت و لە نوێترین ئاماریشدا، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠ کەسیش بریندار بوون. دەشڵێت، لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، تاوەکو ئێستا ٣٤ هەزار و ٧٣٥ کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی بۆردومان و هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠ کەسیش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، ژمارەی گیان لەدەستدان لە کەرتی غەززە بەرز بووەتەوە بۆ ٣٤ هەزار و ٧٣٥ کەس و زیاتر لە ٧٨ هەزار و ١٠٨ کەسیش بریندار بوون.

رۆژی رابردوو، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی حەماس بۆ سەر دەروازەی کەرەم ئەبوسالم لە کەرتی غەززە چوار سەربازی ئیسڕائیل گیانیان لەدەستدا.

لەسەرەتای جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە بەپێی ئامارەکانی سوپای ئیسڕائیل تاوەکو ئێستا ٦١٢ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٣٤٤ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە و دوای ئەوەی حەماس هەزاران مووشەکی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل سەری هەڵدا و بەوهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و و بریندار بوون و زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.













گەلەری