سەردێڕ:

لەم ناوچەیەی هەرێم بەفر باری

PM:03:43:06/05/2024

26132 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە چیای کۆدۆ لە سنووری حاجی ئۆمەران بەفرێکی نوێ باری و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بارانی بەخوڕ دەبارێت، رێژەی دابارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی (پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە) زیاتر دەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەبارانیشی لەگەڵدا دەبێت و ناوبەناو بۆ تاوەباران و هەورەبروسکە دەگۆڕێت.

سەبارەت بە کەشی سبەی سێشەممە ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتەکانی بەیانى زوودا لە سنوورى باشووری پارێزگاى دهۆک و سنوورى پارێزگاى هەولێر تاوەبارانی مامناوەند و هەورەتریشقە دەستپێدەکات.

ئەوەشی خستووەتە روو، دواتر کاریگەری ئەو شەپۆلە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێتەوە، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت.

سەبارەت بە پەلەکانی گەرما باسی لەوە کردووە، ئەمڕۆ و سبەی بە تێکڕا ٦ پلە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دادەبەزن.
کەریم کەیفی - سۆران 













گەلەری