بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لەسەر رێگەی هەولێر- كۆیە رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆی رووداوەکەشەوە، چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر – کۆیە لە نزیک هەورازە نەوتە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، رووداوەکە
لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە کە یەکێکیان لە جۆری فۆرد و یەکێکی دیکەیان جۆری
پیکاب نیسان و بارهەڵگرێک بووە.
باسی لەوەش کرد، لەدوای رووداوەکە هاوڵاتیانی نزیک شوێنی
رووداوەکە ئەو کەسانەیان دەرهێناوەتەوە کە بەهۆی رووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە و رەوانەی پزیشکی داد کراون.
وتیشی، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی
رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستی پێکردووە.
ئومێد چۆمانی - هەولێر