پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە گوندێکی ناحەیەی قوشتەپەی سنووری هەولێر، هەورەبروسکە لە دوو کرێکاری دا و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دوو کرێکارە لە گوندی قورشاغلوی سەر بە ناحیەی قوشتەپەی سنووری هەولێر کاریان کردووە و کە هەورەبروسکەکە لێیداون گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە
ئێستادا تەرمی دوو کرێکارەکە بۆ پزیشکی دادی هەولێر گواستراونەتەوە و توێکاری بۆ
تەرمەکانیان دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
بەیانی ئەمڕۆش هەورەبروسکە لە تاوەرێکی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێری
دا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک تەندروستی تێکچوو و سیستمی کاری بەڕێوەبەرایەتییەکە بە تەواوی
وەستا.
هاتوچۆی هەولێریش داوا لە
هاوڵاتییان دەکات، تاوەکو سیستمی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە چاکدەکەن،
هاوڵاتییان بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان نەکەن.
ئومێد چۆمانی - هەولێر