سەردێڕ:

لە هەولێر هەورەبروسکە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دا و کەسێک بریندار بوو

AM:11:22:06/05/2024

8400 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەیانی ئەمڕۆ هەورەبروسکە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی داوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە و سیستمی کاری بەڕیوەبەرایەتییەکە تێکچووە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، ئەو کەسەی بریندار بووە شۆفێری تەکسی بووە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکەدا بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەهۆی هەورەبروسکەکەوە سیستمی کاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ تێکچووە و مامەڵەی هاوڵاتییان بەشێوەیەکی کاتی وەستاوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لە هەولێر لافاو دروست بوو و زیانی بە دوکان و ماڵی هاوڵاتییان گەیاند.
ئومێد چۆمانی، هەولێر













گەلەری