سەردێڕ:

عەززە؛ ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی جەنگەوە نزیک دەبێتەوە لە ٣٥ هەزار کەس

PM:10:56:02/05/2024

1268 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە بۆ ٣٤ هەزار و ٥٩٦ کەس بەرزبووەتەوە. دەشڵێت، " لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٨ گیانلەدەستدانی نوێ تۆمارکراون".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماری نوێی گیانلەدەستدانی جەنگی غەززەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەززە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥١ کەس بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە بریندار بوون بەوەش ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە ٧٧ هەزار و ٨١٦ کەس.

باس لەوەش کراوە، هەزارەها هاوڵاتی غەززە لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندان و سوپای ئیسرائیل رێگری لە تیمە تەندروستییەکان دەکات بەهانایانەوە بچن.

جەنگی غەززە کە ماوەی زیاتر لە ٢٠٠ رۆژ بەسەریدا تێپەڕی کردووە، هێشتا ئەنجامەکەی یەکلایی نەبووەتەوە و تا ئێستاش زیاتر لە ٣٤ هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە ٧٧ هەزار کەسیش بریندار بوون، هاوکات لە لایەنی ئیسرائیلیش هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری