PM:03:16:02/05/2024
936 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامییەتی سلێمانی راگەیانراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، پێویستە سەرجەم فرۆشگەکان کۆگایەک یان شوێنێکی جیاواز لە دوکان و مارکێتەکانیاندا جیابکەنەوە بۆ خواردنی بەسەرچوو و لێی بنووسرێت بۆ فرۆشتن نییە، بەپێچەوانەوە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
جەمال محەمەد سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان رایگەیاند، لە هەموو سەردان و بەدواداچوونەکاندا ئاگادارییان داوە بە کۆگا و فرۆشگاکان و بەشی زۆریان پابەند بوون.
وتیشی، پێویستە ئەو شوێنە
جیاکراوەیە تەنها خۆراک و شتومەکی ماوەبەسەرچوو و خراپبووی تێدا بێت و لێی نووسرابێت
بۆ فرۆشتن نییە، تاوەکو ئەو خۆراک و شتومەکانە لەناودەبرێن.
هۆشداریشی داوەتە خاوەنی
مارکێت و فرۆشگا و کۆگاکان، کە لە هەر شوێنێک خواردن و شتومەکی خراپ و بەسەرچوو لەلایەن
لیژنەکانەوە ببینرێت، ئەگەر جیانەکرابێتەوە بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت.