سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید: بەڵێنمان لە وەزیری دارایی عێراق وەرگرتووە بۆ دامەزراندنی وانەبێژان

PM:01:32:02/05/2024

1256 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ نوێنەری وانەبێژان سەردانی وەزیری داراییان کردووە و پێی وتوون، کێشەی وانەبێژان لە لایەن هەرێمەوەیە. دەشڵێت، "بەڵێنمان لە وەزیری دارایی عێراق وەرگرتووە بۆ دامەزراندنی وانەبێژان".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرچی لەدەستیان بێت بۆ خزمەتی هاوڵاتیان درێخی ناکەن و نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ داوایان کردووە بینیێکیان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی بۆ رێکبخەن و ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایدا کۆبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەیف سامی وەزیری دارایی پێی وتوون کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمەوە و حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی وانەبێژانی نەناردووە بۆ حکومەتی فیدراڵ.

ئەوەشی خستە روو، دوو رێگە هەیە بۆ چارەسەری کێشەی وانەبێژان، یەکەمیان ئەوەیە جێگەی وانەبێژان لەو خشتانەدا بکەنەوە کە وەزارەتی دارایی بۆ پەرلەمانی عێراقی دەنێرێت و واژۆ کۆبکەنەوە بۆ دامەزراندنیان.

باسی لەوەش کرد، دووەم رێگە ئەوەیە هەوڵ بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بدەن لەلایەن هەرێمەوە دابمەزرێن، دەشڵێت، "هەوڵەدەدەین لەمساڵدا کێشەی مامۆستایانی وانەبێژان چارەسەر بکەن و دابمەزرێن".













گەلەری