سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

PM:12:04:02/05/2024

1692 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە دوێنێدا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر ١٠٠ دۆلارێک نزیکەی ٦٠٠ دینار دابەزیوە.

هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە نزیکەی ٢٧٠ ملیۆن دۆلاریان فرۆشتووە، لەو بڕەش، زیاتر لە ٢٥٣ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و زیاتر لە ١٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق، لەماوەی دوو هەفتەی کۆتایی مانگی رابردوودا، بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە نزیکەی سێ ملیار دۆلاری فرۆشتووە، لەو رێژەیەش ٩٦٪ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە. ئەوەش یەکەم جارە بانکی ناوەندی لە دوو هەفتەدا نزیکی سێ ملیار دۆلار بفرۆشێت.













گەلەری