سەردێڕ:

عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکات

AM:11:08:02/05/2024

7604 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەکەن.


وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەکەن و خانەنشینان دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

ئەوەش هاتووە، خانەنشینان کورتەنامەیەکیان پێدەگات و لە رێگەیەوە پێیان رادەگەیەنرێت کە مووچەکەیان خراوەتە سەر هەژماری بانکیان و دەتوانن بچنە نزیکترین پەنجەرەی بانکی ئەلیکترۆنی و مووچەکانیان رابکێشن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگانە عێراق هەموو ١ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی دەکات و بەر لە هەموو دامودەزگاکانی دیکە خانەنشینان مووچە وەردەگرن، جگە لەوەی چەندین کارئاسانییان بۆ دەکرێت لە وەرگرتنی قەرز و پێشینەی بانکی.













گەلەری