سەردێڕ:

رێگاکانی زاڵبوون بەسەر ئازاری جیوب لە وەرزی بەهاردا چین؟

PM:05:51:29/04/2024

1664 جار خوێندراوەتەوە

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە وەرزی بەهاردا و ناسەقامگیریی بارودۆخی کەشوهەوا، لەو شتانەن کە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر هەوکردنی جیوبەکان هەیە.


بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی هەوکردنی جیوبەکان بۆ زۆر کەس بەتایبەتی ئەوانەی تووشی هەستیاری وەرزی دەبن ئەمەش وایان لێدەکات تووشی چەندین نیشانە ببن، لەوانە هەوکردنی لووت و گیرانی لووت و بوونی ئاوی لووت، ئەمە جگە لەوەی زوو زوو دەپژمن، هاوکات تێکچوون لە هەستی بۆنکردندا و تووشبوون بە سەرئێشەی توند، ئەمەش لە راپۆرتێکدا پشتڕاستکرایەوە کە لە ماڵپەڕی ئەمریکی "زە سەن" بڵاوکراوەتەوە.

چەندین ئامۆژگاری بەسوود هەیە بۆ خۆپاراستن بۆ نەخۆشانی هەستیاری بەگشتی و نەخۆشانی هەستیاری هەوکردنی جیوب بەتایبەتی، لەوانەش:

١.دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا.

٢.ئەو سپرای لووتە بەکاربهێنە کە مادەی دەرمانی تێدایە نەک ئەو جۆرەی کە بەکاردێت بۆ کردنەوەی گیرانی لووت، ئەمە گرنگییەکی ئەوتۆی هەیە و دەبێت ئاگاداری بەکارهێنانیان بیت بەپێی بۆچوونی پزیشکی پسپۆڕ.

٣.قەترە و سپرا بەکارمەهێنە بۆ کردنەوەی گیرانی لووت تەنها لەژێر راوێژی پزیشک نەبێت.

٤گرنگیدان بە کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە گۆڕانی کەشوهەوا، لە گەرماوە بۆ سەرما.

٥.گرنگیدان بە خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و پلەی گەرمی مامناوەند، لەگەڵ بڕێکی زۆر شلەی سودبەخش و گەرم و تەندروست.

٦.ئەگەر توشی سەرئێشە بوویت کە بەهۆی جیوبەکانەوە دروست بووە، ئەوا دەرمانی ئازارشکێن زۆر بەکارمەهێنە بۆ زاڵبوون بەسەریدا، چونکە چارەسەرکردنی هەستیاری، هەستکردن بە سەرئێشە کەمدەکاتەوە.













گەلەری