سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:05:26:29/04/2024

1684 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای کەلار- مەرزی پەروێزخان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەلار- مەرزی پەروێزخان لە نزیک قۆرەتوو لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا روویدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.

ئەوەشی خستە روو، ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستدا سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.













گەلەری