سەردێڕ:

گۆران نێت لە رێگەی کۆمپانیای هواوییەوە خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت بەرەوپێش دەبات

PM:04:46:29/04/2024

992 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سێڤن نێت (+Goran Net 4.5G) رایگەیاند، توانیویانە بە سەرکەوتوویی سیستەمی خزمەتگوزارییەکانی گۆران نێت بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەمیانە و بە هەماهەنگییان لەگەڵ گەورە کۆمپانیای هواوی پەرە پێبدەن لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووان.


ئەمڕۆ شەممە، خالید محەمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سێڤن نێت (+Goran Net 4.5G) رایگەیاند، "ئەم بەرەوەپێشخستنە گەورەیە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی خزمەتگوزاریەکی باشتر بەۆ بەشداربووان و لە هەمان کاتیشدا دووپاتکردنەوەی کۆمپانیایە بۆ گەیشتن بە بەرزترین ئاستی تەکنەلۆجیای پەیوەندیەکان و ئامادەکارییە بۆ بەرەوپێشخستنی زیاتری بواری ئینتەرنێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، پێخۆشحاڵن بەم بەرەوپێشچوونە تەکنەلۆژییە و هەمیشە هەوڵ دەدەن کە دەستپێشخەربن لە هێنانە ناوەوەی نوێترین تەکنەلۆژیاکانی سەردەم بۆ ناو خاکی عیراق.

ئەوەشی خستووەتە روو، "دووپاتی دەکەینەوە کە لە رێگەی هاوبەشیکردنمانەوە لەگەڵ کۆمپانیای هواوی، بەردەوام دەبین تاوەوکوو بتوانین ئینتەرنێت و خزمەتگوزارییەکان بگەیەنینە بەرزترین ئاست بۆ خزمەتێکی زیاتر بە بەشداربووان و هاونیشتیمانیانمان".

باس لەوەش کراوە، ئەو سەرکەوتنە بە هەوڵ و خەمخۆری گروپی فاروق بۆ وەبەرهێنان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپەکە هاتە دی لە میانەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پێویستی پێشکەشکردنی تازەترین و پێشکەوتوترین خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە بەشداربوان و هاونیشتیمانیان.

هاوکات، چێنجی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی لە عێراق، باسی لە هەماهەنگییەکەیان کرد لەگەڵ کۆمپانیای سێڤن نێت و بە وەچەرخانێکی گرنگی زانی لە بەرەوپێشچوونی سیستمی خزمەتگوزارییەکانی. وتیشی، "بەردەوام دەبین و لە هەوڵدا دەبین بۆ ئەوەی نوێترین تەکنەلۆژیاکانی سەردەم بگەیەنین بە عێراق و وڵاتانی دیکەش".

ئەوەش لە کاتێکدایە، کۆمپانیای SEVENNET LAYERS کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتییە و بە شێوەیەکی پێشکەوتووی نەوەی چوارەمی LTEبراودباند لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکات. یەکێکە لەو کۆمپانیایانە کە لە ژێر چەتری گروپی وەبەرهێنانی فاروق (FIG)دایە.













گەلەری