سەردێڕ:

دژی پڕۆژەی هەژماری من نەوەی نوێ ٨٦ واژۆی پەرلەمانتارانی لە پەرلەمانی عێراق کۆکردەوە

PM:04:29:29/04/2024

3432 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، دژی جێبەجێکردنی پڕۆژەی هەژماری من فراکسیۆنی نەوەی نوێ ٨٦ واژۆی پەرلەمانتارانی لە پەرلەمانی عێراق کۆکردەوە و داوای کرد، مووچەخۆران لە بانکە فیدراڵییەکانەوە مووچە وەربگرن.


ئەمڕۆ دووشەممە، فراکسیۆنی نەوەی لە پەرلەمانی عێراق لە دژی جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من لە پەرلەمانی عێراق واژۆی ٨٦ پەرلەمانتاری کۆکردەوە.

نەوەی نوێ داوادەکات، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیەکجاری پرۆژەی هەژماری من رەتبکاتەوە چونکە پرۆژەکە قۆرخکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە لە چەند بانکێکی ئەهلیدا. 
لە نوسراوەکەیدا فراکسیۆنی نەوەی نوێ داواشدەکات، سەرۆک وەزیران رێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ راگرتنی ئەو قۆرخکارییە و زامنکردنی مافە دەستوورییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان. 
ئاماژە بەوەش کراوە، داوادەکەن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق لەرێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە دابەشبکرێت و سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێم راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقدا بکەن بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرەکانیان بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم.
باس لەوەش کراوە، پێویستە سەرجەم بانکەکان ئاسانکاری بکەن بۆ پرۆژەی بەبانکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەجۆرێک مووچەخۆر بتوانێت لە نزیکترین شوێنی نیشتەجێبوونییەوە مووچەکەی وەربگرێت. 













گەلەری