سەردێڕ:

شارەوانی سلێمانی: هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی داهاتی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی نییە

PM:03:56:29/04/2024

1308 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، جگە لە کۆمەڵگە نیشتەجێکان و هەندێک شوێنی دیاریکراو گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەموو شوێنێکی ناو سنووری سلێمانی ئەرکی شارەوانییە هەربۆیە تاکە لایەنە کە مافی کۆکردنەوەی داهاتی ئەو ئەرکەی هەیە.


ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان بە گشتی و چێشخانە و رێستۆرانت و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەکان و پێشەنگاکان و سەرجەم دوکاندارەکان بەتایبەتی دەکاتەوە کە فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی سەرجەم شوێنەکان ئەرکی شارەوانییە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٢٦ ـی ساڵی ٢٠١٧ کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی داهاتی خۆڵ و خاشاک، وەرگرتنی پارە تەنها مافی شارەوانییە و هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی نییە.













گەلەری