سەردێڕ:

پاسپۆرتی سلێمانی: دەبێت هاوڵاتیان لە وادەی خۆیدا سەردانمان بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان

PM:03:34:29/04/2024

1360 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان لەو وادەیەی بۆیان دیاریکراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانیان تاوەکو هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی دەستپێکردنی وەرزی بەهار و گەشتوگوزار خواستی هاوڵاتیان لەسەر وەرگرتنی ڤیزا زیاتر دەبێت هەربۆیە لەو وادەیەدا زۆرجار قەرەباڵغی و گرفت لە مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان دروست دەبێت.

باسی لەوەش کرد، کەمی ژمارەی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی پاسپۆرت هۆکارێکی دیکەیە بۆ دروستبوونی گرفت لە ئەنجامدانی مامەڵەی هاوڵاتیان، بەوپێیەی بە تەنها ٦٥ ناوەند لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە. 
ئەوەشی خستە روو، خواستی هاوڵاتیانی سلێمانی بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە پێشەنگی لیستی شارەکاندایە.













گەلەری