سەردێڕ:

بەهۆی رێگریکردن لە کارەکانیان؛ جوتیارانی پردێ لە سنووری کەرکوک گردبوونەوە

PM:01:04:29/04/2024

1108 جار خوێندراوەتەوە

جوتیارانی گوندی گەڵۆزی لە پردێ لە سنووری کەرکوک دژی راگرتنی کارەکانیان و دەستگیرکردنی دوو جوتیار لەکاتی دروێنەکردن لەلایەن سوپای عێراقەوە گردبوونەوە.


ئەو جوتیارانە بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، لەلایەن سوپای عێراقەوە رێگری دەکرێت لە دروێنەکردنی دانەوێڵەکانیان، تا ئێستاش بەرپرسانی کورد هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەکاتێکدا ئەوان لە کەرکوک لەلایەن سوپای عێراقەوە رێگریان لێ دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان، بەرپرسانی یەکێتی و پارتی لە کەرکوک خەریکی کۆمپانیا و بازرگانین.

باسیان لەوەش کرد، رۆژی رابردوو لەلایەن سوپای عێراقەوە دوو جوتیار لەکاتی دروێنەکردنی دانەوێلەکانیان دەستگیر کراون و کارەکانیان راگیراوە تاوەکو ئێستاش بەرپرسانی هەرێم هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە.

ئەوەشیان خستە روو، تا ئەو کاتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دێنە سەر خەت و هەڵوێستێکیان دەبێت ئەوان بەردەوام دەبن لە گردبوونەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتی.













گەلەری